12,5 میلیۆن کەمتر: له مانگی ئاوگوست دا 12،5 میلیارد کەمتر "spam" بڵاو بووەتەوه.
له هەڵسەنگاندنێکدا دەرکەوتووه که له مانگی ئاوگوست کەمتر له مانگی پێش خۆیدا، کومپیۆتەر بووه به "Zombes" و شوێنی " spam".
له ڕاگەیانداروێکدا له لایەن بنکەی " e-postgateway-tillverkaren Ironport, Threat Operations Center " هاتووه که لە حەوتووی یەکەمی مانگی ئاوگوستەوه تاکوو حەوتووی چوارەم، رادەی ئیمایلەکان له 15،7 میلیاردەوه گەیشتنه 20،2 میلیارد له ڕۆژدا. له درێژەی هەواڵەکەدا هاتووه که له سەددا 60ی هەموو ئیمایلەکانی جیهان " spam"یان تێدا بووه و له سەددا 72ی ئەو ئیمایلانەش له کومپیۆتەری دزراوەوه نێردراون. ئەو ئیمایلانەی که "Spam"یان تێدا بووه، بە ڕیز لە وڵاتانی ئامریکا، چین، کورەی باشوور، برازیل و بریتانیاوە بڵاو بوونەتەوه.
یاهوو به 417 میلیۆن و کومکاستیش به 307 میلیۆن پەیامی ئیمایل لە ڕۆژدا دوو شوێنی گەورەی وەرگرتنی دومەنن." Rr.com" به ناردنی 220 میلیۆن و هاتمایلیش به 199 میلیۆن پەیام له ڕۆژدا، سێهەم و چوارەمن.