server ێکی گیرفانی: Realm System چووکەترین
ڕاژەكاری ساز کرد.
ئەم
ڕاژەكارە چووکه که ناوی Blackdog ە تەنیا 45 گرام قورسه و لە گیرفانیشدا رێگای دەبێتەوه. کاتێک لە ڕێگای Usb وە Blackdog بە کومپیۆتەرێکەوه گرێ دەدرێ، کەمتر له دوو چرکەی پێویسته که ئاماده بێ، کاتێکیش گرێ دەدرێ خیرا خۆی لەگەڵ کونترۆڵی شاشه، مشک، تەختەکلیل و نێتوێرکدا دەگونجێنێ.
Blackdog پروسیسۆریکی 400 MHz پاور پی سیی لەگەڵە و مێشکێکی فلاشی 64 ، 256 و یان 612MB ی تێدایە و بە Usb2.0 گرێ دەدرێ.
ئوپراتیڤ سیستمەکەشی جۆرێکە له لینوکس که هەم بۆ ڤیدۆوزی 2000 و ئکس پی و هەمیش بۆ لینوکس دەشێ.
بۆ ئەوەش نەهێنیەکانی ژیانت له خەڵکی دیکه بپارێزی شوێنێکی تایبەتی هەیه که شەقڵەکانی سەر پەنجەت دەخوێنێتەوه و بەم جۆره بێجگه له خۆت کەسی دیکه ناتوانێ بچێته نێویەوه.
بێجگه لەمانەش، کاتی گرێدان Blackdog هیچ پێویست به وزەی کارەبا ناکا، چوونکه له ڕێگای Usb ەکەوە پێی دەگا.
سەرچاوه: ژماره 9ی گۆڤاری Pchemma
سەرچاوه