blu-ray هەک ناکرێ: کومپانیای پێکهێنەری دی ڤی دی له جۆری "blu-ray"، تێدەکۆشێ تاکوو بەر به هەکەرەکان بگرێ و نەتوانن له داهاتوودا کۆدی ئەو جۆره دی ڤی دیانه بشکێنن.
لەبەر ئەوه هەم blu-ray و هەم ڕەقیبەکەی واته "HD-dvd" دەیانهەوێ کەڵک له\\"AACS" (Advanced Access Content System)وەربگرن که جۆرێکی پێشکەوتووتره له شێوه پاراستنی "CSS".
بڕیار وایه له جیگای کۆدێک سی کۆد لەسەر هەر دی ڤی دییەک دابنرێ و سێهەمین کۆد که ناوی "+BD" ە ، سیستمێکی دینامیکییه که بۆ نوێکردنەوەی کۆدی دی ڤی دییەکه بکار دێ. ئەگەر کەسێک گەرەکی بێ کۆدەکەی بشکێنێ، کومپانیاکه دیسان کۆدەکەی دەگۆڕێ. بێجگه لەمەش blu-ray کارێکی وەها دەکا که هەر دی ڤی دییەک تەنیا له یەک درایڤەرەوه لێ بدرێ که مافی لێدانی ئەوه دی ڤی دییەی وەرگرتووه، ئەگەریش هاکەر بیانەوێ کۆدەکەی بشکینن، ئەوا ئەو مودیله له کار دەکەوێ و دەکوژێتەوه.