ژنان چالاکترن: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی کۆمپانیای
Glorix، کە تایبەتە بە بەروبوومەکانی خاوێنکردنەوەی ناوماڵ، لە ناو ئنتەرنێت ژنان خێراتر داوای کەلوپەلی خۆڕا دەکەن لە پیاوان. هەروەها ژنان زیاتر زانیاری بۆ خزم و هاوڕێیان دەنێرن.
لە لێکۆڵینەوەکە دەتوانرا بە خۆڕایی داوای پەڕۆی خاوێنکردنەوە بکرێت، لە ئەنجامدا ژمارەی ژنان دووبەرابەری پیاوان بوو.
نازانم ئەنجامەکان زیاتر پەیوەندیییان بە کەلوپەلە خۆڕاکان هەیە یانیش بە چالاکی مرۆڤ لە ناو نێت. ئەی باشە ئەگەر لە شوێنێک بتوانیت بە خۆڕایی تیخی ڕیشتاشین داوابکەیت، ئەنجامەکان چۆن دەبن؟ بەڕای من ئەم کارە زیاتر پەیوەندی بە کەلوپەلەکانەوە هەیە.