بە هێزترین گرافیك كارت: كومپانیای "Nvidia" بەرهەمێكی نوێی خسته بەردەست ئەویندارانی گرافیك. ئەویش گرافیك كارتێكه له جۆری "Geforce 7800 GtX". له تایقیكارێكدا كه ئەنجامەكەی له دوایین گۆڤاری "
PC för ala" دا بڵاو كراوەتەوه، ئەم گرافیك كارته به خێراترین گرافیك كارت دەرچووه. دیاره گەورەیی ئەم هەواڵەش لەوە دایه كه هەم پروسیسۆری گرافیكەكه و هەمیش مێشكەكەی له جاران گەورەتره، واته بوونەته "430" و "1200" میگاهرتز.
شتێكی سروشتیشه كه ئەم گرافیك كارتەش وەك هەموو بەرهەمێكی نوێ، گۆڕانكاری نوێی به خۆیەوه بینیوه، لەوانه "hdr" كه كورتكراوی "high dynamic range" و دەبێته هۆی گۆڕانكاریەكی بنەڕەتی و باش له بواری رووناكی (تیشك)دا. بێجگە لەمەش باشییەكی دیكەی ئەم كارته ئەوەیه كه پشتیوانی "sli" دەكا و ئەمەش لەخۆیدا دەبێته هۆی بەهێزبوونی زیاتری گرافیك كارتەكه.
لەبەر ئەوه ئەم گرافیك كارته نرخەكەی نزیكەی "10000" كرۆنی سویدیه. كومپانیای ناوبراو چارەسەرێكی بۆ ئەو كەسانه دۆزیوەتەوه كه ناتوانن گرافیك كارتێك بەو نرخه بكڕن. ئەویش "sli" ه له گرافیك كاتەكانی سیرییەی "geforce 7"دایه. ئەم تكنیكەش دەبێته هۆی ئەوه كه له جێگای یەك كارت، مرۆڤ دەتوانێ دوو گرافیك كارت له "مادر بورد"(
تەختەی سەرەكی)ەكه گرێ بدا. هەر بۆیه ئەوانەی ناتوانن گرافیك كارته گرانەكه بكڕن، دەتوانن مادربوردێك به "sli"ەوه لەگەڵ دوو گرافیك كارتی لە جۆری "Geforec 6600" به نرخێكی نزیك "4000"كرۆن بكڕن.
یەكێك له بەرپرسانی كومپانیای ناوبراو دەڵێ، باشتر وایه كومپیۆتەرێك بكڕین كه "sli"ی هەبێ، لەبەر ئەوه ئەگەر بەو گرافیك كارتەی كه تێیدایه رازی نەبووین، ئەوا دەتوانین یەكێكی دیكەشی بۆ بكڕین و پێی زیاد بكەین.
زانیاری زیاتر
http://www.slizone.com/page/home.html
سەرچاوه