I am going to fucking kill Google: پێش ئەوەی ئەم هەواڵە بخوێنیتەوە، داوای لێبووردن دەکەم بۆ زمانی بەکارهاتوو.
سەرچاوەیەکی پشتپێبەستراو ئەو دۆکومێنتەی بڵاوکردۆتەوە کە تایبەتە بە کێشە دادگایییەکەی نێوان مایکرۆسۆفت و گووگڵ سەبارەت بە Kai-Fu Lee، کە پێشتر کارمەندی مایکرۆسۆفت بوو و ئێستا بۆ گووگڵ کاردەکات.
دۆکومێنتەکە بریتییە لە قسەکانی Mark Lucovsky بۆ دادگا. Mark Lucovsky یەکێک بوو لە ئەندازیارە گەورە و کاربەدەستەکانی مایکرۆسۆفت کە لە مانگی یازدەی 2004 وازی لە مایکرۆسۆفت هێنابوو بۆ گووگڵ. لەم دۆکومێنتە دا دەخوێنینەوە:
( بەر ئەوەی لای گووگڵ دەست بە کاربکەم، لە دەورووبەری مانگی یازدەی 2004، چاوپێکەوتنێکم سازکرد لەگەڵ Steve Ballmer ی بەڕێوەبەری گشتی ماییکرۆسۆفت، بۆ ئەوەی باسی نیازی بەجێهێشتنی مایکرۆسۆفتی بۆ بکەم.
وتی: بەس مەڵی دەچێتە گووگڵ؟
وتم: با، دەچمە گووگڵ.
لەو کاتەدا بەڕێز Ballmer کورسیێکی هەڵگرت و فڕێی دایە ئەو بەری ژوورەکە و بەر مێزێکی ژوورەکەی کەوت و وتی : ئەم گاندەرە
Eric Schmidt، قوزێکی گاندەرە، بەدەستی خۆم دەیشارمەوە، پێشتر کردوومە و دووبارەی دەکەمەوە. ئەم گووگڵە حیزە دەکووژم.
لە دوایی دا، هەوڵی دا بە قسەی خۆش پیلانەکانم بگۆڕم و وتی: گووگڵ کەی کۆمپانیایە! خانوویەکی پەڕەیە. )
دیارە ئەم کابرایە یەکەم جاری نییە و لەم چەند ڤیدیۆیە دەتوانیت زیاتری لێببینیت:
http://www.ntk.net/ballmer/mirrors.html
سەرچاوه