پلێی ستێیشن پۆرتەبل PSP:  لە دوێنێ وە فرۆشتنی Sony Playstation portable لە زۆربەی بازاڕەکانی ئەوروپا دەستیپێکردووه، بە نرخی 249 ئێورۆ‌. دیارە ئەم ئامێرەی گەمەگردن دەمێکە کەوتۆتە بازاڕەکانی ژاپان و ئەمریکا و بەکا‌رهێنەرانی ئەم وڵاتانە جۆرەها فروفێڵییان بۆ دۆزیونەتەوە.
PSP ئامێرێکی تەواوی هـەڵگیراوی کات کوشتنە بە کۆکردنەوەی هەموو شێوازەکانی وەک یاری، فیلم، مۆسیقا، وێنە و ئنتەرنێت بە هۆی wifi ناوەکی. بەکارهێنانی ئاسانە و باترییەکەی تا 4 سەعات خۆی ڕادەگرێت. یەکێک لە لایەنە بەهێزەکانی ئەم ئامێرە پەردەکەیەتی، لە جۆری TFT بە قەبارەی 480x272 pixel و 16 ملیۆن ڕەنگ و ڕێژەی پانی و بەرزی 16:9، کە زۆر بەباشی دەست دەدات بۆ نیشاندانی فیلم.
بە بەکارهێنانی MemoryStick Duo دەتوانیت توانای ئامێرەکە زیادبکەیت تا شوێنی زیاتر فایل ببێتەوە. بۆ بەستنەوەی بە ئامێری تر جگە لە wifi شوێنی دەروازەی USB و پۆرتی ژێرسوور Infrared کراوەتەوە.
یارییەکان کە لەسەر Universal Media Disc هەڵگیراون لە شێوە و قەبارە نزیکن لە mini-disc بە تایبەتمەندی 60mm و 1.8GB.
پێشتر گومان دەکرا لەسەر توانای ژەنینی MP3، بەڵام هیچ گومانێک نییە لەسەر توانای ئەم ئامێرە بۆ ژەنینی mp3 بێ ئەوەی فایلەکە وەربگێڕرێت بۆ شێوازی تر.
زۆر شوێن هەن هەر لە ئێستاوە فیلمی تایبەت بە PSP بڵاودەکەنەوە، بۆ وێنە: http://www.p-tv.jp ، کە بۆتە جێگای نیگەرانی هەندێک خەڵک چونکە زۆر فیلمی ڕووتیش بۆ داگرتن خراونەتە بەر دەست.
ئایا دەکرێت بەراووردی پێ بکرێت لەگەڵ iPOD؟ نەخێر چونکە ئەم ئامێرە بۆ مۆسیقا نەکراوە، بەڵکو هۆیەکی یاریکردنە کە توانای مۆسیقا و وێنە و فیلمی هەیە.
لایەنە لاوازەکان: قەبارەی کەمێک گەورەیە بۆ هەڵگرتن و قورسە. نرخی یارییەکانی گرانە کە دەگاتە زیاتر لە 50 ئێورۆ بۆ یەک دانە یاری. هەرچەندە دەکرێت بەهێزبکرێت بە MemoryStick بەڵام شوێنی هەڵگرتنی فایلەکانی زۆر کەمە.
زانياری زياتر


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Empty

 







 

 

Short News

 

  ڤیدیۆی 3G iphone ببینه‌ چۆن ده‌شکێت له‌ تاقیکردنه‌وه‌دا.
PC World مۆبایلی 3G Iphone تاقیده‌‌که‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام شوختێکی زۆری تێده‌که‌وێت و به‌که‌ڵک نامێنێت ، بۆیه‌ ئاگاداربن له‌ گه‌ڵ کلیل و پاره‌ی وورده‌ له‌گیرفاندا ده‌یمه‌نێن.


  وه‌شانی نوێی Spybot - Search & Destroy 1.6
پرۆگرامێکی خۆڕایی و سه‌رکه‌وتوی دژه‌ سیخوڕه‌ و کۆمپیوته‌رکه‌ت پاک ده‌کاته‌وه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ Spyware , Adware , Malware وه‌ کرمه‌کانیتر


  ١ملیۆن Iphone 3G فرۆشراوه‌
" Steve Jobs " ی به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمپانیای " Apple " ڕایگه‌یاند که‌وا ١ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن فرۆشراوه‌ له‌ماوه‌ی ٣ رۆژدا ، به‌ڵام وه‌شانی یه‌که‌م ٦ ملیۆنی لێفرۆشراوه‌ هه‌رچه‌ند پشتگیری 3G ی

  windows XP SP3 Auto Update
بریار بووئه‌م ئێواره‌یه‌ کاتژمیر ٧به‌کاتی ئه‌وروپا SP3 به‌شێوه‌ی خۆکار دابه‌زێت ، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی Sp3 یان ناوێت ، ده‌توانن Windows Service Pack Blocker Tool Kit دابگرن بۆ به‌ربه‌ستکردنی.