Stat of Spyware report:  به پێی هەواڵیك كه دوێنێ له ڕۆژنامەی ئافتۆن بلادتی سویدیدا بڵاو بووەتەوه. كومپانیای پارێزەرانی ئای تی (Webroot) له ئامریكا رۆژی سێ شەمەی حەوتووی ڕابردوو له ڕاپۆرتێك به ناوی "Stat of Spyware report" دا، رایگەیاندووە كه 300000 ماڵپەڕ بەردەوام پرۆگرامی سیخوڕی بڵاو دەكەنەوه بە بێ ئەوەی هێندێكیان به خۆشیان زانیبێ. زانیارییەكانی ئەم كومپانیایه له سەر سكان كردنی زیاتر له 60000 هەزار كومپیۆتەری كەسایەتی و كومپیۆتەری كومپانیاكان وەدەست هاتووه. لەسەددا 80 لە كۆی كومپیۆتەره سكان كراوەكان، تووش ببوون و بە شێوەی گشتی له هەر كومپیۆتەرێكدا تاكوو 25 پرۆگرامی سیخوڕی دۆزراوەتەوه...
كاری ئەم پرۆگرامانه به گشتی دۆزینەوەی هۆیەت و ژمارە بانكە‌كان و پاشانیش شوێن هەڵكردنته لەو ماڵپەڕانەدا كه تۆ سەردانیان دەكەی. بێجگە لەمانەش بڵاو كردنەوەی ڕیكلامیان له ئەستۆیه.
دۆزینەوەی ئەو پرۆگرامانه هێنده كارێكی هاسان نییه و بەربڵاو ترین شوێن بۆ بڵاو بوونەوەی ئەم جۆره پرۆگرامانه، چوارچێوەی "پاپ ئاپ"(Popup) ەكانن كە بەستەریان تێدایه و پەیتا پەیتا له سەر شاشەی كومپیۆتەرەكان دەردەكەون بۆ ئەوەی مرۆڤ كرتەیان له سەر بكا، ئەو كەسانەش كه شاڕەزاییەكی زۆریان نییه، كرتە له سەر بەستەرەكان دەكەن و بەم جۆره خۆیان تووش دەكەن...
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ