هیچ پێوەندیەک لە نێوان موبایل تەلەفوون و نەخۆشی شێرپەنجەدا نییە:  گەورەترین لێکۆڵینەوە کە تاکوو ئیمڕۆ لە سەر پێوەندی نێوان نەخۆشی شێرپەنجە و موبایل تەلەفووندا کراوە، پێشانی دا کە بەکار هێنانی موبایل لانی کەم لە دە ساڵی هەوەڵی بەکارهێنانیەوە هیچ پێوەندیەکی بە تووش بوون بە شێرپەنجەوە نییە.
لە ڕابردوودا هێندێک لێکۆڵینەوە، ئێشارەی بە مەترسیی تووش بوونی لکی ئەعسابی ئاگوستیک (acoustic neuroma) تومۆری نەخۆشی شێرپەنجە کە گوێ پێوەند دەدا بە مێشکەوە، دەکرد لە کاتێکیدا باقی لێکۆڵینەوکان ئەم پێوەندیەیان ڕەد دەکردەوە.
دواترین لێکۆڵینەوە لە لایەن "بنکەی لێکۆڵینەوە لە سەر شێرپەنجە" لە وڵاتی بریتانیادا کراوە کە پشتی بەستووە بەو زانیارییانەی لە لایەن پێنج وڵاتی ئوروپایی و زیاتر لە چوار هەزار کەسەوە دراوە بە بنکەی ناوبراو.
سەرەڕای ئەمەش هێشتا کارناسانی ئەم بوارە پێشنیاریان بۆ خەڵک ئەوەیە کە کەمتر لە موبایل کەڵک وەرگرن.
هەر ئێستا زیاتر لە یەک میلیارد کەس لە جیهاندا کەڵک لە موبایل وەردەگرن.
زانایان لە وتارێکدا لە گۆڤاری "شێرپەنجە"دا لە بریتاینا نووسیویانە کە لێکۆڵینەوە لەسەر کۆسپەکانی بەکارهێنانی موبایل پاش دەساڵی دیکە پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەیە.
ئەو کۆڕە زانا سەربەخۆیە کە بە بەرپرسایەتی "ڤیلام ستوارت" کە لە لایەن دەوڵەتی بریتانیاوە ئەم کارەیان پێ سپێردرابوو، لەو باوەڕەدان کە لەوە ناچێ بەکارهێنانی موبایل بۆ لەش ساغی مەترسی هەبێ.
سەرەڕای ئەوەش ئەم کۆڕە دەڵێن بەڵگەیان بە دەستەوەیە کە نیشان دەدا ئەو شەپۆلانەی کە موبایلەکان لە خۆیانەوە بڵاوی دەکەنەوە، بۆ لەش ساغی باش نین و هەر بۆیە لەو باوەڕەدان کە دەبێ بەکارهێنانی تەلەفوون لە سنوور دەرنەچێ.
دەوڵەتی بریتانیاش بە بەکارهێنەرانی موبایلەکانی ڕاگەیاندووە کە باشتر وایە کەمتر لە موبایلەکانیان کەڵک وەرگرن. بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە ژێر 16 ساڵەوەیە دەبێ تەنیا لە کاتی زۆر پێویستدا موبایل بەکار بێنن، چونکە سەر و دەسگای عەسەب لەم تەمەنانەدا هێشتا لە پێگەیشتن دایە.
ئەو فۆرمانەی بۆ پڕ کردنەوە لە لایەن وڵاتانی بریتانیا، دانمارک، فینلاند، نۆروێژ و سویدەوە دراون، 678 کەسی تووش بووی بە لکی ئەعسابی ئاگوستیک و هەروەها  3553 کەس کە بەو جۆرە نەخۆشییەوە تووش نەبوون، گرتووەتەوە.
لەم لێکۆڵینەوەدا کە بۆ پێوەندی مەترسی نێوان موبایل و ئەم جۆرە شێرپەنجە کراوە، ژمارەی ئەو ساڵانەی کە کەڵک لە موبایل وەرگیراوە، ئەو کاتژمێرانەی کە موبایل بەکار هێنراوە و هەروەها چەند پێوەندی کراوە، هەمووی بۆ لێکۆڵەرەکان دەرکەوتووە.
...
ئانتۆنی سویدلو لە لێکۆڵەرە پایەبەرزەکانی ئەو کۆڕە دەڵێ: "ئەوەی کە ئایا لە داهاتوویەکی درێژ ماوەدا مەترسێک هەیە یان نە، هێشتا نەناسراە چونکە موبایل کەرەستەیەکی نوێیە."
دوکتۆر مایلک کلارک لە ئاژانسی پارێزگاری لە لەش ساغییەوە وتی:" ئەمە هەواڵێکی زۆر خۆشە، بەڵام هێشتا نابێ دڵنیاش بین."
ئەم لێکۆڵینەوەی کە ئێستا کراوە، بەشێکە لە لێکۆڵینەوەیەکی زۆر بەربڵاوتر کە ئامانجەکەی ساڵی داهاتوو ڕادەگەیەندرێ.
پێشتر لێکۆڵینەوەیەک لە پێوەندی نێوان موبایل تەلەفوون و ئەم جۆرە نەخۆشیەدا لە وڵاتی سوید ئەنجام درا کە پیشانی دەدا ئەو کەسانەی بۆ ماوەی 10 ساڵ یان زیاتر موبایل بەکار دێنن تووشی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە دەبن.
هێندێک خەڵک ترسی ئەوەیان لێ نیشتووە کە فرەکانسی ڕادیۆیی کە لە موبایلەکاندا بەکار دێن، ڕەنگە ببنە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە تاکوو ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی بیولۆژیکی ناسراو کە ئەم پێوەندیە پشت ڕاست بکاتەوە، لە دەستدا نییە.
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome" 
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه‌ هاته‌ مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له‌ ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.


  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.