لە داهاتووشدا ئینترنێت لە کونترۆڵی ئامریکادا دەبێ: لە کۆن و لە داهاتووشدا کونترۆڵی ڕاژەکارە (server) بنەڕەتییەکانی ئینترنێت لە کونترۆڵی ئامریکایەکاندا دەبێ. ئەمەش بڕیاری دەوڵەتی ئامریکایە.
لە مانگی سپتەمبەری 2006 دا پەیماننامەی نێوان دەوڵەتی ئامریکا و ڕێکخراوەی چاوەدێری لە ئینترنێت "Icann"، تەواو دەبێ. ئەم رێکخراوەیەش بەرە بەرە پەرەی سەند تاکوو بوو بە ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی.
پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو کە دوای تەواو بوونی ماوەی ڕێکەوتننامەکە، ئەم کونترۆڵە لە دەست ئامریکا دەچێتە دەرێ و جارێکی دیکە ڕێکەوتننامە لەگەڵ ڕێکخراوی ناوبراو نوێ ناکرێتەوە. بەڵام لە کونفرانسێکدا کە لەسەر "تکنیکی بێ وایەر" لە واشێنگتۆن گیرا، جێگری وەزیری کڕین "
Michael Gallagher"، ئەم هەواڵە چاوەڕوان نەکراوەی ڕاگەیاند و دەنگۆکەی بەدرۆ خستەوە.
هۆیەکی گرنگ کە بۆ ئامریکایەکان لەم کاتەدا ئەم پرسیارە دەخەنە بەرباس دەتوانێ ئەو راپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN)بێ کە لە کۆتایی ئەم ساڵدا لە سەر بەڕێوەبردنی ئینترنێت، پێشکەش دەکرێ. ئەوەی لە ڕاپۆرتەکە چاوەڕوان دەکرێ، ئەوەیە کە (UN) لە ڕەپۆرتەکەیدا پێشنیار دەکا کە هێندێک بەشی ئینترنێت بدرێتە دەستی "International Telecommunications Union"(ITU).
لە بەر هێور کردنەوەی باسەکە، ئامریکا سیاسەتی ئای تی "it-politik"ی خۆی لە چوار خاڵدا فۆرمۆلە کردووە کە ئەمانەن:
ـ هیچ گۆڕانکاریەک لە سیستمی دۆمەین و ئادرەسەکان لە ئینترنێت (DNS)دا، ناکرێ.
ـ هەموو وڵاتێک سەربەخۆیە لەو دۆمەینانەدا کە لەو وڵاتەدا دەدرێن.
ـ ڕێکخراوی "Icann" لە داهاتووشدا بەرپرسایەتی بەشی تکنیکی ئینترنێتی لە ئەستۆ دەبێ.
ـ سەرەڕای ئەمانەش ئەو پریسارە کە ئایا چۆن ئینترنێت بەڕێوە بچێ؟ پرسیارێکی ئاوەڵای نێونەتەوەییە و لە زۆر شوێندا بۆی هەیە دەخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
ئەم خاڵەی دوایی تایبەتی رووی لەو وڵاتانەیە کە سەبارەت بە سیاسەتی بەڕێوەبردنی ئینترنێتی ئامریکا دژایەتیان هەیە.