نەرمەواڵەی خۆڕایی "پێزیادكردن"ی گووگڵ بۆ خاوەن بڵاگەكان: لەمەوبەدوا بەكارهێنەرانی سیرڤیسە خۆڕاییەكەی " Blogger " كه له ژێر سایەی گووگڵ دایه، دەتوانن راستەوخۆ بابەتەكانی خۆیان له " Microsoft Word "دا بنووسن.
گووگڵ له سەرەتای هەوتووی پێشوودا، هەواڵی له پێزیادكردنی كەرەستەیەكی خۆڕایی (موفته، به بێ كڕین) له سەر نەرمەواڵەی " MS Word " بۆ خاوەن وێبلاگەكان بڵاو كردەوه. ئەم كەرەسته خۆڕاییە هەر ئێستا لەسەر ئینترنێت بۆ داگرتن دەست دەكەوێ و ئەو هەله بۆ ئەندامان و خاوەن بڵاگەكان دەڕەخسێنێ كه بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ بۆچوون و بابەتەكانی خۆیان له " Microsoft Word " دا بنووسن و لەوێوه یەكڕاست بۆ بڵاگەكانی خۆیانیان بنێرن.
دوای ئەوەی ئەم پێزیادكردنە (Add-In) دامەزرێندرا، سێ دوگمه به دوگمەكانی " MS Word" كه به شێوەی هێمای چووكه لە ڕیزێكدان، زیاد دەبن. ئەم سێ دوگمەیەش بریتین له: كردنەوەی پۆست یان بابەتێكی نوێ (Open Post)، بڵاوكردنەوەی بابەتی نوێ (Publish) و پاشەكەوت كردنی بابەت (Save As Draft).
بەم جۆره خاوەن بڵاگەكان دەتوانن به شێوەی ڕاستەوخۆ بابەتەكانی خۆیان له نێو " MS Word "دا بنووسن و بێجگە لە كردنەوە و ناردنی بابەتێكی نوێ، دەتوانن دەستكاری 15 بابەتی ڕابردووی خۆیان بكەن و بیانڕازێنەوە و یان بۆچوون و بابەتی نوێی خۆیان بنووسن و پاشەكەوتی بكەن بۆ بڵاو كردنەوه له داهاتوودا.
بۆ ئەوەی بتوانی ئەم پێزیادكردنه بەكاری بێنی، دەبێ لە پێشدا یەك ئابوونەی خۆڕاییت له سیرویسی بڵاگەردا هەبێ و پاش چوونەناوەوەی، ئەو هەلەت بۆ دەڕەخسێ كه دایبەزێنی. دەبێ ئەوەش بزانی كه ئەم پێزیادكردنە لەسەر سیستمگەلی ویندۆوز 2000 بەرەوسەرەوه و له سەر " Microsoft Word 2000 " و ڤێرژنە نوێكانی دادەمەرزێ و كار دەكا.
تێبینی: خزمەتگوزاریەكانی وێبلاگ نووسیی خۆڕایی، چالاكی خۆی له ساڵی 1999 بۆ هۆی " Pyra Labs "ەوە دەست پێكرد و دواتر لە ساڵی 2003 دا كومپانیای گووگڵ كڕی. لە ڕەقیبەكانی گووگڵ له بواری خزمەتگوزاری خۆڕایی بڵاگدا، دەتوانین" MSN Space " له كومپانیای ماكرۆسۆف، " Movable Type"، سیرڤیسی " LiveJournal"، " Lycos " و " AOL" ناوبەرین.
دابەزاندنی نەرمەواڵەكه
سەرچاوه