ڤایرۆسی Zotob: كومپانیای ماكروسۆفت نەرمەواڵەیەكی خۆڕایی بۆ دۆزینەوه و خاوێن كردنەوەی سیستمی كومپیۆتەری ئەوانەی كه لەم چەند رۆژەی ڕابردوودا سیستمەكانیان تووشی فایرۆسێكی نوێ به ناوی "Zotob " هاتووه داناوه. ئەم كرمه ئینترنیتییه "Zotob " له رۆژی یەكشەممەی رابردووەوه دەستی به بڵاو بوونەوه كردووه. لەو كاتەوه بێجگه له "Zotob" نموونەگەڵێكیتری وەك ئەم و ڤایرۆسیتر كە له كونێكی پاراستن كەڵكیان وەردەگرت، دەستیان به زیاد كردن كردووه. زۆرتری ئەو كومپیۆتەرانەی كه تووشی ئەم ڤایرۆسه هاتوون، له سیستمی "ڤیندۆزی 2000"یان له سەر بووه. له گرینگترینی ئەو شوێنانە كه تووشی ئەم ڤایرۆسه هاتوون، دەتوانین ئیشاره به"CNN"، "ABC" و "New York Times" بكەین.ئەم نەرمەواڵه چووكەی ماكرۆسۆفت كه به مەبەستی خاوێن كردنەوەی جۆرەكانی ئەم كرمه دانراوه، رۆژی پێنج شەممه بە خۆڕایی بڵاو كرایەوه.به وتەی كارناسێكی ماكروسۆف به ناوی "Debby Fry Wilson"، بەكارهێنەران دەتوانن تەنیا كرتەیەك له سەر لینكی ئەو نەرمەواڵەیه بكەن، نەرمەواڵەكەش سیستمەكەیان سكان دەكا (دەیپشكنێ) و پاشان ئەگەر تووش بووبێ، ئەوا ئاگاداریان دەكاتەوه، پاشانیش به شێوەی ئوتوماتیك كومپیۆتەرەكەیان خاوێن دەكاتەوه. لینک بۆ داگرتنی نەرمەواڵەكه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Opera 9.6 خێراتر له‌گه‌ڵ هه‌ندێ گۆڕانکاری و تشتی نوێ!
وێبگه‌ڕی Opera 9.6 له وه‌شانی نوێی خۆدا وێڕای به خێراکردنی ، تۆزێ گۆڕانکاری و تشتی ناسک و نوێ پێشکێش ده‌کات وه‌کوو Opera Link ،Feed Preview، و ...
نوێترین فیلم ببینه به‌خۆڕایی
له ماڵپه‌ڕی The pirate City دا ده‌توانن به خۆڕایی فیلمه نوێیه‌کان ببینن وه‌کوو Hancock,Iron Man,Mamma Mia,Kung Fu Panda و زۆریتر.
وه‌شــــانی تاقیگاری Ubuntu 8.10
له‌داهاتویه‌کی نزیکدا وه‌شانی ته‌واوی ئوبنتو بڵاو ده‌بێته‌وه ( Ubuntu 8.10) ئه‌گه‌ر توانای چاوه‌ڕیکردنت نییه ئه‌وه ده‌توانی ئه‌م وه‌شانه تاقیبکه‌یته‌وه.
Gimp 2.6 وه‌شانی نوێ
پرۆگرامێکی خۆڕایی وێنه‌یه وه‌ک فۆتۆشۆپ ، وه زۆر ده‌وڵمه‌نه‌ده به کرداری جوان " Function " و زۆر گۆڕانکاری چاکسازی له‌م وه‌شانه‌دا کراوه.
|
| |
|