مایكرۆسۆفت كەلێنی نوێ بنەبڕ دەكات: مانگی ٨ بووە بە مانگی پینەكردن و چاككردنی
نەرمەكاڵاكانی مایكرۆسۆفت، هێشتا نیوەی مانگ تەواو نەبووە مایكرۆسۆفت ٦
پینه و ڕاژەی نوێی بڵاوكردۆتەوە بۆ ڕاست كردنەوەی هەڵەی بەرنامەنووسەكانی.
زۆرینەی ئەو كەلێنانە لە بوارەكانی پاراستن و ڕایەڵە و پەیوەندییەكاندا خۆی دەبینێتەوە. لەدوا دەرچوونی وێبگەڕی Internet Explorer ـدا كە مایكرۆسۆفت گفتی دابوو ڕاژەكانی جێگیرتر و پارێزراوتر بكات تیایدا، هەڵە لە كۆدی
پێوەكردن و لێدان و چاپكەردا سەری هەڵدا، كە بە پینەی MS05-038 چارەی كردن، هاوكات هەڵە لە
تەنەكانی COM و كاركردن لەگەڵ وێنەكاندا پینەیەكی تری لێكەوتەوە كە مایكرۆسۆفت تیایدا سوپاسی هاوكاریی دۆزەرەوەی ئەم پینانەی كردبوو.
بۆ داگرتن و نوێ كردنەوەی ویندۆز و وێبگەڕەكەت سەردانی
لاپەڕەی تەرخانكراوی مایكرۆسۆفت بكە.
زیاتر زانیاریی:
http://www.heise.de/newsticker/meldung/62738http://www.sec-consult.com/184.html
سەرچاوه