سایتی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق: ئەمڕۆ لاپەڕەی pukmedia هەواڵی كردنەوەی لاپەڕەی ئەلیكترۆنیی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لەسەر تۆرِی ئینتەرنیێت ڕاگەیاند. شایەنی باسە لە هەواڵەكەدا هاتووە: "سایتەكە بەهەرسیَ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی-یەو دەبێتە سەرچاوەیەك بۆ هەموو هەواڵ و چالاكییەكانی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق"، بەڵام ئەوەی كە تێبینی دەكرێت
بەشە كوردییەكە كە خاڵیە لە هەموو هەواڵ و باسێكی كوردی و، بگرە تیایدا لیستەكە بە عەربی دەمێنێتەوە. جێگای سەرنجە ناوی لاپەڕەكە
www.iraqipresidency.net ـه كە دەبوو وەك لاپەڕەیەكی فەرمی سەرۆكایەتی عێراق یان دۆمەینی gov یاخود iq هەڵگرتبێت!. دیزاینی لاپەڕەكە بۆخۆی زۆر هەڵدەگرێت قسەی لەسەر بكرێت، لەسەرو هەموویەوە بانەرەكە، سەرنج بۆ خوێنەران جێدەهێڵم.
زانياری زياتر