D-skin: ئەوانەی كه ترسیان هەیه سی دی‌یەكانیان بریندار بێ، یان بڕووشێن و زانیاریەكانیان له كیس بچێ. دەتوانن D-skin "سی دی كوندۆم" بكڕن بۆ دی سی دی و ڤی دی‌یەكانیان. ئەم جۆره پلاستیكه ناسكه، رووبەری زانیاری سی دی‌كان دادەپۆشێ، هێندەش ناسكه پێویست ناكا له كاتی لێدان یان كوپی كردنی سی دی‌یەكاندا دەربهێندری. تەنانەت له كاتی سووتاندنی سی دی‌یەكانیشدا بۆ تۆمار كردنی زانیاری زیاتر، پێویست ناكا دەربهێندرێ.
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
نوێترین فیلم ببینه به‌خۆڕایی
له ماڵپه‌ڕی The pirate City دا ده‌توانن به خۆڕایی فیلمه نوێیه‌کان ببینن وه‌کوو Hancock,Iron Man,Mamma Mia,Kung Fu Panda و زۆریتر.
وه‌شــــانی تاقیگاری Ubuntu 8.10
له‌داهاتویه‌کی نزیکدا وه‌شانی ته‌واوی ئوبنتو بڵاو ده‌بێته‌وه ( Ubuntu 8.10) ئه‌گه‌ر توانای چاوه‌ڕیکردنت نییه ئه‌وه ده‌توانی ئه‌م وه‌شانه تاقیبکه‌یته‌وه.
Gimp 2.6 وه‌شانی نوێ
پرۆگرامێکی خۆڕایی وێنه‌یه وه‌ک فۆتۆشۆپ ، وه زۆر ده‌وڵمه‌نه‌ده به کرداری جوان " Function " و زۆر گۆڕانکاری چاکسازی له‌م وه‌شانه‌دا کراوه.
١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه له YouTube
ده‌توانن جاری ١٠ ڤیدیۆ کلیپ وهه‌ریه‌که‌یان به قه‌باره‌ی ١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه‌ن له YouTube به وێبگه‌ڕه‌کانتان ، پێشتر به بێ پرۆگرامی "یوتوب" ئه‌وکاره ناکرا.
|
| |
|