BT Fusion: تەلەفوونێكی هەممه كاره
كومپانیای تەلەفوونی بریتانیا (BT) هەوەڵین تەلەفوونی ماڵ ـ و موبایل تەلەفوون ، BT Fusion ی ساز كرد.
له پێشدا بڕیار وابوو كومپانیای تەلەفوونی دانمارك ئەم كاره بكا، بەڵام لەوه دەچێ ئینگلیزەكان لەم بوارەشدا له پێشتر بن.
ئەم جۆره تەلەفوونانه هەم وەك تەلەفوونی ماڵ و هەمیش وەك موبایل كار دەكەن، كاتێك له ماڵ دەردەكەوی تەلەفوونەكە دەبێ به موبایل تەلەفوون و كاتێكیش هاتیتەوه بۆ ماڵ خۆی گرێ دەدا به ئینترنێتەوە و دەبێ به ئای پی تەلەفوون (ip-telefon).
پێوەندی ئەم تەلەفوونه له ڕیگای هێڵی پان به ئینترنێتەوەیه، بۆ ئەم كارەش كەڵك له ئاكسسێكی تایبەتی وەردەكرێ كه له ماڵدا دادەمەزرێ. ئاكسسەكەش بلۆتوز (Bluetooth) بەكار دێنێ هەربۆیه دەتواندرێ وەك "راوتر" (Router) ێكی بێ وایەریش به كار بهێندرێ و هاوكات لەو ڕێگایەوه چەندین كومپیۆتەر به ئینترنێتەوه گرێ بدرێ. بێجگە لەمانەش دەتواندرێ هاوكات مەكینەی چاپگەر و مەكینەی گەمه كردنیشی پێوه گرێ بدرێ.
له بەر ئەوه ئەم جۆره تەلەفوونانه له رێگای هێڵی پانەوه به ئینترنێتەوه گرێ دەدرێن، تەلەفوونكردنیان زۆر هەرزانتر دەكەوێ و كاتێكیش له دەرەوەی ماڵەوه بەكار بهێندرێ، ئەوا موبایل فاكسەكەی بەكار دەهێندرێ.
لەم هاوینەدا كومپانیای ناوبراو 400 كەسی دیاری كردووه و ئەم كەرەستەییەی پێ داون بۆ ئەوەی تاقی بكەنەوه، بەڵام لەوە دەچێ مانگی دیسامبەر بێتە بازاڕەوه بۆ هەمووان.
زانياری زياتر