نوێکردنەوەی ویندۆز: لە مانگی نۆی پارساڵەوە ئەو کەسانەی سیستمی ویندۆزەکانییان بەنوێ دەکردەوە، دەیانتوانی سیستمەکانییان بپشکنن لە ڕێگای
Windows-Genuine-Advantage-control . پشکنینەکە دەتوانێت بزانێت ئایا سیستمەکەت یاساییە یان نا.
کەچی لە دوێنێ وە، دوای بە نوێکردنەوە، پرۆگرامی Windows-Genuine-Advantage-control بەسەر هەموو بەکارهێنەرێک دەسەپێنرێت. کەواتە پێش ئەوەی سیستم نوێ بکرێتەوە، پێویستە سیستم مۆڵەتێکی یاسایی هەبێت. ئەوانەش کە سیستمەکانییان یاسایی نییە بەڵام خۆیان کڕیویانە دەتوانن ناوی دوکانەکە بۆ مایکرۆسۆفت بنێرن و ئەمانیش بە خۆڕایی سیستمێکی یاساییان بۆ دەنێرن.
ئەو بەکارهێنەرانەش کە فێڵییان لێ نەکراوە و خۆیان فێڵییان کردووە، دەتوانن بە نرخێکی شکاوی 50% کلیلێکی یاسایی لە مایکرۆسۆفت بکڕن. ئەمە لەلایەک.
لە لایەکی تر، دوای ڕۆژێک لەم کارەی میکرۆسۆفت، یەکێک لە بڵاگنووسەکانی
Extended64.com توانی ئەم سیستمه بشکێنێت، لە ڕێگای دوو پرۆگرامۆکە: Trixie بۆ بەکارهێنەرانی ئنتەرنێت ئکسپلۆرەر و Greasemonkey بۆ فایەرفۆکس. دوای دامەزراندنییان دەتوانیت ویندۆز نوێ بکەیتەوە ئەگەر کلیلی نایاساییشت بەکارهێنابێت.
سەرچاوه