دۆمەینی عێراق iq: بە گوێرەی هەواڵ و نەخشەكانی ڕێكخرای Internet Corporation for Assigned Names and Numbers(
ICANN) بێت، بەیانی ٢٨/٧/٢٠٠٥ بڕیار لەسەر گەڕاندنەوەی دۆمەینی عێراق .iq دەدرێت. چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە مەكۆیەكی سێ ڕۆژیدا وتەبێژی كۆمیسیۆنی وزارەتی پەیوەندییەكان و گەیاندن سیامەند عوسمان ڕایگەیاند كە كار بۆ گەڕاندنەوەی دۆمەینەكە كراوە و بەهیواین بەم زووانە وەریبگرینەوە.
شایەنی باسە پاش داگیركردنی عێراق، ئەمەریكییەكان دۆمەینەكەیان خستە ژێر ڕكێفی خۆیانەوە و دەستیان گرت بەسەر سەرجەم لاپەڕەكانی عێراقدا، لە پاشاندا پاول برێمەر ساڵی ٢٠٠٤ ڕێكخراوی ناوبراوی ICANN ڕاسپارد كە كاروباری دۆمەینەكە بخەنە ئەستۆی خۆیان.
زانياری زياتر