ئم ئس ئن MSN یش هەك كرا: هەكەرەكانی كۆریای باكوور به مەبەستی دەست پێڕاگەیشتنی كۆدی بەکارهێنەرەكانی ئم ئس ئن، كۆدێكی تێكدەریان له یەكێك له سەرورەكانی ئەو كومپانیایەدا دانا. چوونە ژوورەوەی ئەم هەكرانەش له لایەن زانایان و پارێزەرانی ئەو كومپانیایەوه ئاشكرا كرا و به تێكۆشانێكی چەند كاتژمێری توانیان باردۆخەكه بگێڕنەوه بۆ باری ئاسایی خۆی.
هۆی ئەوەی كه ئەو هەكرانه توانیویانه بڕۆنه نێو ئەو سەروره، ئەوەیه كه كومپانیای ناوبراو له دواترین و نوێترین تكنۆلۆژی پارێزگاری كردن كەڵكی وەرنەگرتووه.
چەندین كەس له بەكارهێنەرەكانی ئم ئس ئن، بەم شێوەیه كۆدەكانی خۆیان له دەست داوه، شتێكه كه تاكوو ئێستا روون نەكراوەتەوه. رەنگه هەرگیزیش به تەواوی ڕانەگەیندرێ.