مافی خەندەکان: لە کارێکی زۆر نائاسایی دا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەیەوێت، مافی خەندەکان بۆ کۆمپانیاکەی بپارێزێت. واتا لە هەرشوێنێک ئەگەر نیشانەی (-: نووسرا و دوای ناردنی پەیامەکە وێنەی دەموچاوە بە پێکەنینەکە دەرکەوت، ئەوا دەبێت مۆڵەت لە مایکرۆسۆفت وەربگیرێت.
ئەمە هەنگاوێکی زۆر سەیرە چونکە وێنەی دەموچاوێکی گرژ موڵکی هیچ کەسێک نییە. شایانی باسە ئەمە یەکەم جار و دوا جار نییە مایکرۆسۆفت هەنگاوێکی وا بنێت، پێشتریش مافی doubleclick ی بۆ خۆی پاراستبوو (
زانیاری زیاتر ).
هێشتا دیار نییە کەی میری ئەمریکا بڕیار لەسەر مافی خەندەکان دەدات.
سەرچاوه