بۆ یەکەم جار له مێژوودا: نەخۆشخانەی "كارولینسكا" له ستۆكهۆڵمی پێتەختی سوید، بۆ یەكەم جار له مێژوودا، بەشێوەی نەشتەرگەری، ئامێرێكی مۆنیتۆری له لەشی ژنێكدا دانا.
ئەو ئامێره، له سەرەتادا تەنیا بۆ تاقی كارییه، و ئەگەر سەركەتوو بێ پرۆژەیەكی گەورەیه و له داهاتوودا دوكتۆرەكان دەیانهەوێ لەم رێگایەوه ئاگاداری نەخۆشەكانیان بن.
شایانی باسه كه ئەو نەخۆشانەی كێشی دڵیان لە سەرەوەیه، به دانانی مەكینەیەكی مۆنیتۆر له لەشیاندا، له ماڵی خۆیانەوه مەكینەكه گرێ دەدەن به ئینترنێتەوه و هەموو زانیاریەكانی دڵیان له سرورێك له ئامریكادا تۆمار دەكرێ، دوكتۆرەكانیش به هۆی ناو و وشەی تێپەڕ بوونەوه دەچنە نێو سەرورەكەوه و چاو له راپۆرتی دڵی نەخۆشەكانیان دەكەن. پاش دیتنی راپۆرتەكه، ئەگەر پێویست بێ، ئەوا دوكتۆرەكه له سەر كەم و زیاد كردنی دەواو دەرمان، نەخۆشەكه ئاگادار دەكاتەوه.
مەبەستی سەرەكی دوكتۆرەكان لەم كارەدا ئەوەیه كه نەخۆشەكان له ماڵی خۆیاندا به ئاسوودەییەوه دانیشن و هاكاتیش پێوەندیەكی نەپساوەیان لەگەڵ دوكتۆرەكانی خۆیاند هەبێ.
دەبێ ئەوەش بڵێم كه ساڵانه زیاتر له سێ هەزار كەس له وڵاتی سویددا تووشی نەخۆشی دڵ دەبن. ئەگەر ئەم تاقیكارییە سەركەتوو بێ، ئەوا به هۆی دانانی ئامێر له لەشی نەخۆشەكاندا، ساڵانه خەرجێكی زۆر بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوه.