گەورەترین هەكەری دونیا دادگایی دەكرێ:  به گوێرەی هەواڵێك كه له گاردیەن "The guardian"دا بڵاو بووەتەوه. پیاوێكی 39 ساڵه به ناوی "Gary McKinnon" به تاوانی ئەوەی كه له ماوەی ساڵیكدا به دزیەوه له رێگای ئینترنیتەوه چووەته نێو 97 كومپیۆتەری دەوڵەتیی له وڵاتە یەكگرتووەكانی ئامریكا، دەدرێ به دادگا. یەكێك له تاوانەكانی ئەوەیه كه به دزیەوه له تەنیشت پرۆگرامی پارێزەری كومپیۆتەرەوه، چووەته نێو كومپیپتەری سەربازیی "Fort Myer"‌ له ڤەرجینیا.
دوای ئەوەی ناوبراو چووەته نێو كومپیۆتەرەكانەوه، وشەی تێپەڕبوون و ناوه نەهێنیەكانی دزیوه، بێجگه لەمەش پرۆگرامی نەرمەواڵەی لەو كومپیۆتەرەكاندا دامەرزاندووه بۆ ئەوەی دەستی به مەكینەكانی دیكەش بگا. دیاره دوای ئەم كارانەش 1300 ناو و وشەی نەهێنی لەو كومپیۆتەرانەدا سڕوەتەوه.
خاڵیكی دیكە له تاوانەكانی " Gary McKinnon" كه ناوی خۆی ناوەته "Solo"، دەگەڕێتەوه بۆ ئەوەی كه ناوبراو به دزیەوه چووەته نێو كومپیۆتەری لەشكری و هێزی ئاسمانی "Earle Naval Weapons Station" له نیوجرسی (New Jersey) و نەتڤەركێكی هەك كردووه كه زیاتر له 300 كومپیۆتەری پێوه گرێ دراوه و لەوێدا 950 ناو و وشەی تێپەڕبوونی دزیوه. ئەم چوونه نێوەوەی ناوبراویش بوو به هۆی ئەوه كه نەتڤەركی هەموو واشینگتۆن یەك حەوتوو راوەستێ و له كار بكەوێ.
شایانی وتنە كه زۆربەی ئەو كومپیۆتەرانەی كه Gary McKinnon به دزیەوه چووەته نێویان، وشەی نەهێنیەكانیان زۆر هاسان بوون و زۆر به هاسانی هەڵی هێناوه (حەدسی لێ داوه).
ئەگەر Gary McKinnon ئەم تاوانانەی له سەر ساغ بێتەوه، مەترسی پێنج ساڵ زیندانی دەكەوێته ئەستۆ و نیزكەی دوو میلیۆن كرۆنیش دەبێ جەریمه بدا.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.