IBM كۆتای OS/2 ڕادەگەیەنێت: چەند ساڵێكه سیستەمی OS/2 چالاكی كەم بۆتەوە و ڕوو لە نەمان كردووە.
IBM بە هاوكاریی مایكرۆسۆفت داهێنەری ئەم سیستەمەبوون، بۆ هێنانەدی خزمەتگوزاری
ڕاژەخواز-
ڕاژەكار. لە پاشدا مایكرۆسۆفت خۆی
ویندۆزی NT پەرەپێداو
IBM بەتەنها مایەوە و سستی كەوتە برەودان به OS/2. ئەم سیستەمه لەسەر دۆس و ویندۆز كاری پێدەكرا.
IBM بە شێوەیەكی ئاشكرا
ڕایگەیاند كە چیتر OS/2 Warp V4 و OS/2 Warp بازاڕی پێناكرێن و، لە كۆتایی ئەمساڵەوه ٢٣/١٢/٢٠٠٥ هیچ سیدی و بەرهەمێكی نوێیان لەسەر دەرناكرێت. لەگەڵیدا تەنها تاكوو كۆتایی ساڵی داهاتوو ٣١/١٢/٢٠٠٦ پشتیوانی ئەم بەرهەمە دەكەن.
IBM خۆی هیچ جێگرەوەیەكی دانەناوە بۆ خزمەتگوزاری
ڕاژەخواز-
ڕاژەكار، گەرچی
پێشنیاری كۆچ بەرەو لینوكس باسی لێوەدەكرێت. هەموو ئەوانەی خوازیارن لەسەر جۆری OS/2 بمێننەوه،
eComStation جێگرەوەیەكی باشە بۆیان.
درێژەی باسەكە لە IBM
سەرچاوه