چارەی هەڵەی پاشەكەوت كردن له PHP دا: له وەشانێكی نوێی
PHP 4.4.0 دا، هەڵەی بەرێوەبردنی
بیرگه چارەسەر كرا، كەلێنی پاشەكەوت كردن لەگەڵ خۆیدا كاركردنی لە سكریپتەكەدا دەشێواند و هەڵەئامێز ئەنجامی ئەدا بەدەستەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پەرەپێدەرانی كۆدی كراوەی
PHP هەستان بە گۆڕانكاریی لە بەرنامەی ڕووكاری API داوانامە ناوخۆییەكەی
PHP دا، كە پێویست دەكات لەسەر بەرنامەداڕێژەران - بەتایبەت ئەوانەی
یەكەی سەربەخۆی دیكە بەكاردەبەن - زۆربەی بەشەكان سەرلەنوێ وەربگێڕنەوە.
لە ڕاگەیاندنێكی تیمی پەرەپێدەرانی
PHP دا هاتووە كە هەڵە بەكاربردنی ئاماژەبۆكراوەكان references لە بەرنامەكاندا، دەبێتە هۆی لێكترازان، ئەمەش هەڵەیەك نییە ببینرێت و بەئاشكرا هەستی پێبكرێت!، لە لایەكی ترەوە ئەم لێكترازانەی بیرگە دەبێتە هۆی گۆڕانكاری لە
تەن و جۆری
گۆڕاو و كلاسەكاندا. گۆڕانكاریی لەم وەشانەدا لە:
- كاركردن لەگەڵ
بیرگه لە ڕێی گۆڕاوی reference دا
- چاكسازیی لە بواری پارێزكاریی
درێژەی باس و
ڕوونكردنەوەی گۆڕانكارییەكان لەگەڵ دەرچوونە نوێیەكەدا ئامادەیە
بۆ داگرتن.
سەرچاوه