Wi-Fi و VoIP: تەلەفۆنکردن لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە شتێکی نوێ نییە، بە تایبەتی بۆ ئەو کۆمپیوتەرانەی ڕاستەوخۆ بە تۆڕەوە بەستراونەتەوە. کەچی لەگەڵ زیادبوونی خاڵی-گەرم لە شارە گەورەکاندا دەکرێت خەڵکانێکی تریش کەڵک لە تەکنەلۆجیای VoIP وەربگرن. هەر بۆ ئەم مەبەستە دوێنی
Skype و کۆمپانیای بەخشینی ئنتەرنێتی بێ-وایەر
Boingo ڕاژەیەکی نوێیان خستۆتە کار، کە دەکرێت لە هەر خاڵێکی گەرمی Boingo بە هۆی کۆمپیوتەری دەست پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدرێت. شایانی باسە کۆمپانیای Boingo نزیکەی 18.000 خاڵی گەرمی لە شارە گەورەکانی 40 وڵاتی جیهاندا هەیە.
لە هەمان کاتدا دوو کۆمپانیای
Samsung و LG دەیانەوێت بەیەکەوە جۆرە تەلەفۆنێکی مۆبایل بخەنە بازاڕەکانەوە کە بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی-گەرم و VoIP وەردەگرێت.
زانياری زياتر