كۆچی دوایی هەوەڵین پێكهێنەری مایكرۆچیپ لە جیهاندا: جەك كیلبی "Jack St. Clair Kilby" هەوەڵین پێكهێنەری مایكرۆچیپ له جیهاندا، ڕۆژی 25ی مانگی ژونی ئەمساڵ له تەمەنی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. زۆر له زانایان، پلەوپایەی جەك كیلبی له پێكهێنانی هەوەڵین مایكروچیپ له جیهاندا له ئاستێكی بەرزی وەك پێكهێنانەكەی تۆماس ئەدیسۆن، برایانی رایت و هەنری فورددا دەبینن.
بە پێكهێنانەكانی ناوبراو له بواری ئای تی دا، زانستی ئەلكترونیك ڕەوتێكی یەكجار بەرچاوی بەخۆیەوه بینی و دوچاری پێشكەوتنێكی یەكجار گەوره بوو. زۆر له زانایانی ئەم بوارانه لەو باوەڕەدان، جەك كیلیبی كه له ساڵی 2000دا بوو به براوەی خەڵاتی نوبل له فیزیكدا، بنیاتنەری زانستی مودێرنی زانیارییەكانی راگەیاندنه.
سەرچاوه