نامەی دڵداری: پرۆگرامێك كه نامەی دڵداری دەنووسێ، سەرنجی خەڵكێكی زۆری له وڵاتی چیندا بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە.
ئەو ئەركەی لە سەر شانی تۆیه، ئەوەیه كه تەنیا ناوی خۆت و ناوی ئەو كەسەی كه نامەكەی بۆ دەنێری و درێژی نامەكەت بنووسی، ئەویتر پرۆگرامەكه (Magic love letters) بۆتی تەواو دەكا.
بە پێی بەڵێنی داهێنەرانی پرۆگرامەكه، ئەو پرۆگرامه دەتوانێ تاكوو 10000 نامەی جۆراوجۆری دڵداری ئامادە بكا. بێجگه لەمەش، زیاتر له 100 نامەی دڵداریی كلاسیكی تێدایه كه تۆ دەتوانی ناوی كەسەكه بگۆڕی به ناوی خۆت و بەم جۆره نامەكه بكەی به هی خۆت.