Crazy Browser 2.0: وێبگەڕی Crazy، وێبگەڕێکی خۆڕاییه و چەندین ئامراز و ئاسانکاریی له خۆ گرتووه، که مایکرۆسۆفت له ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەردا زۆر گوێی پێنەداوه. لەوانه کردنەوەی چەند لاپەڕیەک له پەنجەریەکدا، هەروەک چۆن له مۆزیلا Mozilla و ئۆپێرا Opera ـدا بەدیش دەکرێت. وەشانی دووی Crazy Browser پشتیوانی تەواوی ویندۆزی XP دەکات و پارێزکاریی P3P و جاڤا سکریپتی تێدایە. لەگەڵیدا چاکسازی له لیستەکاندا کراوە و، کردارکانی ڕاکێشان و فڕێدان بۆ توڵەکان زیادکراوه. شایەنی باسه وەرگێڕی زمانی لەگەڵدایه و، کاری بەست کردنی پەنجەره و پەیامه نەخوازیارەکان دەکات. بەشێوەیەكی گشتی ئەم وێبگەڕە قەبارەیەكی بچوكی هەیە و كارئاسانی زۆر دەكات بۆ بەكارهێنەر. شایەنی ناوبردنه کاری وەرگێڕان بۆ زمانی کوردی کراوەیه و، له لاپەڕەکەیاندا چۆنێتی وەرگێڕان و پەیوەندی کردن پێیانەوه شی کراوەتەوه. چاوەڕوانی هیممەتی کوردانەیه!.
داگرتنی وەشانی ئینگلیزیبۆ داگرتنی وەشانی ئەڵمانی
سەرچاوه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگهڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مهیدانی پێشبڕکێی وێبگهڕ . بڕیاره ئهمڕۆ گــوگڵ وهشانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابهزێنێت.
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
|
| |
|