بەكار هێنانی هێڵی بەرینباندی ئینترنێت له هەموو فڕۆكە كانی SASدا كه سەفەری دوور و درێژ دەكەن: بەپێی ئەو هەواڵه كه له ماڵپەڕی
ئینترنێتڤۆرڵددا بڵاو كراوەتەوه، له داهاتوویەكی نزیكدا هەموو فڕۆكەكانی سەر به SAS هێڵی بەرینباندی ئینترنێتیان تێدا دادەنرێ. ئەو كارەش كەوتووەته سەر ئەستۆی كۆمپانیای تەلیا (Telia Homerun) كه بۆ ئەم كاره پەیمانێكی لەگەڵ كومپانیای Connexion by Boeing بەستووە.
بەكارهێنانی Homerun له هەموو فڕۆكەكانی سەر به SASدا كه سەفەری دوور و درێژیان له پێشە، مسۆگەره. بێجگه له فڕۆكەكانی SAS له هێندێك له فڕۆكەكانی سەر به كۆمپانیاكانی وەك Lufthansas, ANA och Japan Airlines یشدا ئەم هێڵه ئینترنێتیه دادەمەزرێ.
بۆ بەکار هێنانی ئەو جۆره هێڵه بێ وایەرەی ئینترنێت، تەنیا ئابوونەیەكی Homerun-abonnemang و كومپیۆتەرێك كه wlan-kort ی تێدابێ، پێویسته. له بەر هۆی ئاسایشیی كەس بۆی نییه له كارتی جۆری PC/WLAN-kort كه له كومپیۆتەری 2G/3G كاندا دانرابن كەڵك وەربگرێ.
بۆ ئەو هاووڵاتیانەی سوید كه ئابوونەی Homerun-abonnemang یان هەیه، سەفەرێكی كورتتر له 2 كاتژمێر به نرخێكی 145 كرۆن و سەفەرێكی 2 تا 6 كاتژمێره به 195 كرۆن تەواو دەبێ. دیاری نرخێكی 295 كرۆنیش دیاری كراوه بۆ ئەوانەی كه سەفەری یەكجار دوور و درێژیان له پێشە.