گۆرانییه هەرزانەكان له موبایل تەلەفوونەكاندا، شوێنی ئەستێره ناودارەكان دەگرنەوه.: دابەزاندنی گۆرانی بۆ موبایل تەلەفوون بووەته هۆی دوكاندارییەك به داهاتێكی چەند میلیۆن كرۆنییەوه. تەنیا له وڵاتی سویدا ڕۆژانه 5000 گۆرانی دادەبەزێندرێ و هەر گۆرانییەكیش بایی 10 كرۆنه، كه وابوو ساڵیك دەبێ به 20 میلیۆن كرۆن.
Johan Nordquist بەر پرسی كڕین و فرۆشتن له Aspiro دا كه گۆرانی بۆ Comviq دەفرۆشی دەڵێ: ئێستا ئیتر كڤالیتەی دەنگەكان زۆر باشن، گۆرانییەكانیش هەم وەك زەنگی تەلەفوون و هەمیش وەك دەنگ له تەلەفوونەكاندا بەكار دێن. بەڵام ئەو دەنگانه كه له ئینترنێتەوه دادەگیردرێن هەرزانترن لەوانەن كه لە شێوەكانی دیكه له بازاڕدا دەست دەكەون. هۆیەكەشی ئەوەیه كه نرخی ئەو دەنگانەی لە ئینترنێتدا دەست دەكەون یەك چوارەمی ئەو نرخانەن كه كومپانیاكانی دروست كردنی سی دی له سەر گۆرانیەكانی دادەنێن.
دابەزاندنی هەر گۆرانییەكی ئورجینال به نرخێك بەرامبەر 12 كرۆن بۆ فرۆشیارەكەی تەواو دەبێ. كەچی شێوەی گۆڕدراوەكەی له ڕێگای ئینترنەتەوه تەنیا به چەند كرۆن دەوەستێ. ئیتر ئەوه كەوتووەته سەر حەزی بەكارهێنەرەكانی ئەو جۆره گۆرانییانه، كە گۆرانییەك بە شیوازە گۆڕدراوەكەی به 10 كرۆن بكڕن و یان گۆرانییەكی ئورجینال به سێ، چوار جار گرانتر.
ئەم شیوازەش له بەكارهێنانی گۆرانییەكان، گۆرانیبێژانی زۆر تووڕه كردووه، چونكه لەم فرۆشتنانەدا ئەوان هیچێكیان دەست ناكەوێ و لەم پێناوەشدا زۆر زەرەر دەکەم. دیاره بۆ ئەوانەی گۆرانییەكان دەنووسن، هیچ جیاوازی نییه، چونكه ئەوان هەقی خۆیان وەردەگرن.
گۆرانییەكانی گۆرانیبێژانی وەک Timbuktu, Nanne Grönvall و Linda Bengtzings له سەرەوەی لیستەی ئەو گۆرانییانەوەن كه خەڵکی بۆ نێو موبایلەكانی خۆیانیان دابەزاندووه.