مایکرۆسۆفت بەربەرەکانی فۆتۆشۆپ دەکات: مایکرۆسۆفت پرۆگرامێکی نوێ بەخۆڕایی دەخاتە ژێر تاقیکردنەوە. پرۆگرامی Acrylic دەبێت لە داهاتوو بەربەرەکانی لەگەڵ فۆتۆشۆپی Adobe بکات.
پرۆگرامەکە بریتییە لە لێکدانێکی نێوان دەستکاریکردنی Pixel و Vector، واتا کاری فۆتۆشۆپ و ئلوسترێیتەر Illustrator دەکات.
ئەم پرۆگرامە کە لەسەر بناغەی Expression درووستکراوە، پشتیوانی هەموو فایلە ناسراوەکانی وێنە دەکات.
خۆشت دەتوانیت تاقی بکەیتەوە، هەرچەندە زۆربەی تاقیکەرەوەکان لێی ڕازی نین.
شایانی باسە بگوترێت، ئەم پرۆگرامە لە ڕووی کارکردنەوە جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ Paint و ناشزانم چۆن مایکرۆسۆفت وا لە خەڵک دەکات ئەم پرۆگرامە بەکاربهێنن.
ئەم وەشانە تا مانگی 10 کاردەکات.
زانياری زياتر