ماڵپەڕی تەلیا بوو به قەڵبترین ماڵپەڕی ساڵی 2005: كومپانیای تەلیا (
Telia) گەرەترین كومپانیای هێڵەكانی تەڵەفوونه له وڵاتی سویددایه. تاكوو ساڵی پاریش مۆنۆپۆڵی هێڵەكانی تەلەفوونی ئەم وڵاتەی هەبوو و هیچ كوماپیایەك نەیدەوێره ڕەقابەتی لەگەڵ بكا.
ئیمڕۆ (2005-06-10) له ماڵپەڕی
Internetworld دا،
ماڵپەڕی تەلیا به خراپترین ماڵپەڕی سوید له ساڵی 2005دا دیاری كراوه. بە پێی ئەو زانیاریانەی كه له Internetworld دا لە سەر ئەو ماڵپەڕه هاتووه، میوانانی تەلیا تووشی سەرەگێژه بوون و ئەوەی كه مەبەستیان بووه و لێی گەڕاون نەیاندیوەتەوه.
لە نووسینەكەدا هاتووه: بەڕاستی ئەوەی كه ساڵی 2005یش خەڵكی نەتوانن له رێگای ئینترنێتەوه ماڵپەڕێك بكڕن و مەجبوور بن له ڕێگای فاكسەوه ئەو كاره بكەن، گاڵتەجاڕی نییه.
له درێژەی نووسینەكەدا هاتووه كه تەلیا هێشتا نازانێ ماڵپەڕ شتێكی دیكەیه و لەگەل نامیلكه چاپكراو (säljbroschyrer)ی شتومەك فرۆشتندا جیاوازی هەیه.
سەرچاوه