باشترین وێبلاگی سویدی: له دەنگدانێكدا كە له لایەن
Internetworld ەوه له رۆژەكانی 17 februari - 15 marsی ئیمساڵدا بەڕێوه چوو، وێبلاگی لاوێكی سویدی به ناوی
Johan Norberg لە نێوان 50 وێبلاگی سیاسی، كۆمەڵایەتی و گشتیدا به هێنانەوەی 220 دەنگ بوو به باشترین وێبلاگی وڵاتی سوید.
یوهان نوربەری، به نووسینی كتێب و بەشداری كردنی له مێدیاكاندا به كەسێكی لیبراڵ و لایەنگری گولبالیزە كردن دەژمێردرێ.
كاتێك له لایەن بەڕێوەبەری Internetworld ەوه لەم پێوەندیەدا ئاگادار كرایەوه، وتوویه ئەمه وەك شانازییەكە بۆ من.
ناوبراو لەسەر وێبلاگەكەی وەها دەڵێ: "هەست دەکەم ئەوەی له دڵمدایه دەتوانم دەربڕم، من لێ مێدیاكاندا بەشداری دەكەم، بەڵام لەو شوێنانەدا دەبێ هەموو كاتێك به قسەی ئەوان بكەم. كەچی له وێبلاگەكەمدا دەتوانم گۆڕانكاری و نوێكاری بكەم.
من له وێبلاگەكەمدا به شێوەیەكی زۆر روون و ئاشكرای لیبرالیستی بابەتەكان دەخەمه بەرچاوی میوانانم، كه زەحمەته له شوێنەكانی دیكەدا ئەم زانیاریانەیان دەست بكەوێ. من له نووسین و بۆچوونەكانمدا تێدەكۆشم بەڵكەی پێویست بدەمە دەستەوه."
سەرچاوه