Firefox باشترین وێبگەڕه: رۆژنامەیەكی ئامریكایی به ناوی Forbes وێبگەڕی Firefox ی به باشترین وێبگەڕ ناساندووه.
واته Firefox له هەردوو وێبگەڕی بەناوبانگی Internet Explorer و Safari یش باشترە. ئەو ڕۆژنامەیه زۆرتر له بەر ئەوه Firefox ی به باشترین وێبگەڕ دیاری كردووه كە دەتواندرێ هاوكات لە چەندین پەنجەرەدا كاری تێدا بكرێ، بێجگه لەمەش بەرگرییەكی باش له كردنەوەی Popup ەكان دەكا. لە هەمان كاتدا رۆژنامەی ناوبراو ڕەخنەی له Internet Explorer و Safariیش گرتووه، له بەر ئەوە كه ئینترنێت ئیكسپلوریر له بواری پارێزگاریەوه زۆر لاوازه و "سافاری"ش زۆر له هێواش سەرەخۆیه.