بۆ مامۆستا تەمەڵ و تەوەزلەكان: زانكۆی Missouri پرۆگرامێكی دروست كردووه كە بە شێوەی ئوتوماتیك نمره و كارنامەی وانەنووسینەوەی خوێندكاران دیاری دەكا. ئەو پرۆگرامه ناوی Qualrus ه و نووسینی خوێندكاران له بواری رستەنووسی، بیروبۆچوون و بەڵگەكانیانەوه هەڵدەسەنگێنێ و پلەی باش و خراپیان بۆ دیاری دەكا.
هەر بۆیه دەبێ خوێندكارەكان له بەكارهێنانی وشەدا زۆر دەوڵەمەند و زیرەك بن، تاكوو نمرەی باشیان پێ بدرێ.
ئیتر لەسەر ئەوەی كه ئەم پرۆگرامه چۆن دەزانێ چ بیروبۆچونێك باش یان خراپه، هیچ باس نەكراوه.