Podscope: ئەگەر مرۆڤ بیهەوێ له ئینترنێتدا له شوێن Podcast (بابەتی بڵاوكراوەی ڕادیۆیی)ی دڵخوازی خۆی بگەڕێ، هەتاكوو بیدۆزێتەوه دەبێ كاتێكی زۆر به فیڕۆ بدا. تازه ڕەنگه قەتیش نەگا بەو مەبەستەی كه هەیەتی. بەڵام ئێستا موتورێكی گەڕان به ناوی Podscope لە ماڵپەڕی
www.podscope.com دا دەتوانێ بەر بەم كاته به فیڕۆچووانه بگرێ.
جیاوازی ئەم موتورەگەڕانه لەگەڵ موتورەكانی وەك Feedster tv و Bloggdigger Media searchدا ئەوەیه كه ئەم تەنیا له شوێن ئەو پەڕگانە دەگەڕێ كه نێوەڕكەكانیان له پەڕگەی دەنگ پێكهاتوون.
به پێی بەڵێنیەكانی پێكهێنەر Tveyesی ئەم موتوره، مرۆڤ دەتوانێ له شوێنی هەموو وشەیەك بگەڕێ، بەڵام به مەرجێك وشەكه به ئینگلیزی نووسرابێ. ئاماجەكانی له شوێنگەڕانەكەش له لیستەیەكدا دەردەكەون كه مرۆڤ دەتوانێ به پێی ڕێكەوت ڕیزیان بكا و پاشانیش بۆ ماوەی 10 چركه گوێ له هەركامێكیان بگرێ. ئەمەش بۆ ئەوەیه كه مرۆڤ دڵنیا بێ لەوەی كه ئەوه هەمان پرۆگرامی ڕادیۆیییە كه له شوێنی گەڕاوە.
شایانی باسه كه ئەم موتورەگەڕانه هێشتا له ڤێرژنی بێتادایه، سەرەڕای ئەوەش هەزاران Podscope ی تێدا تۆمار كراوه.
لەسەر ماڵپەڕەكەیان زانیاری هەیه بۆ ئەوەی مرۆڤ چۆن بتوانێ وێبلاگێكی دەنگ بۆ خۆی ناونووس بكا.