Dual disc هەڕەشه له MP3 دەكا: پرۆگرامی دابەشكردنی پەڕگەكان له سەر ئینترنێت زەرەرێكی زۆری له كومپانیاكانی سی دی داوه. لەبەر ئەوه كومپانیاكانیش له ئامریكادا دەستیان داوەته ساز كردنی جۆرێكی نوی له سی دی به ناوی " Dual disc". ئەم سی دییه نوێیانه (دی دی) بێجگە له گۆرانی، فایلی ڤیدۆشیان لەسەر تۆمار كراوه.
دی دی وەك سی دییه ئاسایەكانی پێشوو كار دەكا، بەڵام ئەگەر سەراوبن دابنرێ وەك دی ڤی دیش كار دەكا.
هەوەڵین دی دی كه له ئامریكا فرۆشرا، Simple Plans ”Still not getting any” و دواتریش Platina بوون.
دوایین گۆرانیەكانی Jennifer Lopez و Judas Priests به هەردوو جۆری سی دی و دی دی دەست دەكەون.
شایانی باسه هەرچەنده دی دی چەندین دولار له سی دی گرانتره، بەڵام له سەددا سی جار زیاتری لێ فرۆشراوه.
گۆرانیە نوێكانی گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئامریكایی Bruce Springsteen به ناوی "Devils & dust" تەنیا له دی دی دا دەست دەكەوێ.