هاککردنی بلووتووس: بەپێی سەرچاوەیەکی هەواڵی
New Scientist زانایانی زانکۆی تەل-ئەبیبی ئسرائیلی توانیویانە پارێزگاری پەیوەندیکردن بە (بلووتووس) بشکێنن.
لە کاتی پەیوەندی کردنی دوو ئامێری بلووتووس بۆ یەکەمجار، لە ڕێگای شێوەیەکی خۆپاراستن ئەم دوو ئامێرە بە هۆی کلیلێکی 4 ژمارەیی کەناڵێکی پەیوەندی درووست دەکەن.
کەسی هاکەر، دەیەوێت شناسنامەی یەکێک لەم دوو ئامێرە وەربگرێت. پەیامێک بۆ ئامێرەکەی تر دەنێرێت، کە گوایە کۆدەکەی ون کردووە و دەیەوێت دووبارە پەیوەندی درووست بکات. بەم شێوەیە ئامێرەکەی تر سەرلە نوێ کۆدێکی نوێ هەڵدەبژێرێت. لەو کاتە کەسی هاکەر دەتوانێت بۆ نموونە پەیوەندی لەگەڵ مۆبایەلەکەت درووست بکات.
ئەم کردارە لەوانەیە لەیەک چرکە زیاتر نەخایەنێت.
سەرچاوه