Braingate: لە مێژه "تەلەپاتی" له لای ئەو کەسانەی که خولیای ساینس فیکشەن (science fiction)ن تەنیا وەک خەون وایه، بەڵام ئەو خەونە لەوە دەچێ ببێ به راستی.
کومپانیایەکی ئامریکایی خەرێکی پێکهێنانی تکنیکێکە کە دەتوانێ شەپۆل و سیگنالەکانی مێشک بگۆڕێ به زانیاری داتا و بەم هۆیەوە مرۆڤ دەتوانێ بۆ وێنە کونترۆڵی پێکانەی مشکەکەی لە سەر شاشەی کومپیۆتەرەکە هەڵسووڕێنێ.
ئەم تکنولوژیا نوێیە کە ناوی "Braingate" یە، لە پێش هەموو کەسدا وەک کەرەستەیەکی یارمەتیدەر بۆ ئەوانەی ساز دەکرێ کە بە هۆی جۆراوجۆرەوە جموجۆڵی لەشیان کەم بووەتەوە و کەمئەندامن.
بۆ جێ بە جێ کردنی ئەم تکنیکیشە دەبێ شیپێک لە ئەلکتروکۆد لە بەشی تایبەتی بە جموجۆڵی لەش لە مێشکدا دابنرێ کە پاشان بە هۆی ئەو شیپەوە زانیاریەکان دەنێردرێن بۆ نێو کومپیۆتەرەکە، دەکرێ بڵێم وەک ئەوجۆرە پێوەندی گرتنێک وایە کە لە فیلمە Matrixیەکاندا دەکرێ.
شایانی باسە ئەو کومپانیایە پێویستە بە کەسانێک هەیە کە ئامادەیی خۆیان دەرببڕن تاکوو وەک تاقیکردنەوە لە تاقیکە تایبەتیەکاندا، ئەم کەرەستە لە مێشکیاندا نەشتەرگەری بکرێ و تاقێ بکرێتەوە.