ransom-ware:  ڤایروسی نوێ كه كومپیۆتەرەكەت به دیل دەگرێ
ڤایروسێكی نوێ دروست كراوه كه هەموو دوكۆمەنتەكانی تۆ دەبەستێ و ناوتانی بیكەیەوه، بۆ كردنەوەشی دەبێ نرخەكەی بدەی.
بە پێی ئەو زانیاریانەی كه له راگەیەنێره گشتیەكاندا بڵاو كراوەتەوه، ڤایروسێكی نوێ دروست كراو كه دەتوانێ كۆد له سەر هەموو فایلەكانت دابنێ و تاكوو نرخەكەی نەدەی، به هیچ تێكۆشانێك بۆت ناكرێتەوه. ئەگەر نرخەكەت دا ئەوا دەتوانی دیسان فایلەكانت بكەیەوه و بەكاریان بێنی، دەنا كومپیۆتەرەكەت بەدیل گیراوه. لەوەش سەیرتر ئەوەیه كه دژەفایروس ناتوانێ بەر بەم ڤایروسه بگرێ، هەر بۆیه داهێنەرانی دژەڤایروسەكان له بیری دۆزینەوەی رێگا چارەیەكی گونجاودان تاكوو بتوانن بەر بەم ڤایروسه نوێیه بگرن.
ئەم ڤایروسه كه ناوی"نەرمەكاڵای قوڵف" (ransom-ware)ی وەرگرتووه، له ئامریكادا زانایانی بواری كومپیۆتەری تووشی سەرەگێژه كردووه. لانی كەم له دوو شوێنی جیاوازدا ئەم ڤایروسه چووەته نێو كومپیوتەری خەڵكەوه و هەموو نێوەڕۆكی گرنگی ئەو كومپیۆتەرانەی قولف كردووه و بە هیچ جۆرێك ناكرێنەوه. لە جیگای كردنەوەی فایلەكەنی نێو كومپیۆتەرەكەش‌، ئیمایلێك دەكرێتەوه كه بەم جۆره هەڕەشە له خاوەن كومپیۆتەرەكان دەكا: " ئەگەر 200 دولار دەدە‌ی ئەوا بۆ كردنەوەی فایلەكانت كۆدەت پێ دەدرێت."
ئولیڤەر فرێدریكس Oliver Friedrichs بەر پرسی كومپانیای دژەفایروسی "Symantec" لەم پێوەندیەدا دەڵێ:" ئەمه وەك ئەوه وایه  كەسێك بێته نێو ماڵەكەتەوه و هەموو شته بەنرخەكانت له سندوقێكی نەشكێن (گاوسندوق)دا دابنێ و پاشانیت كۆدەكەت پێ نەدا.
FBI لەم پێوەندیەدا دەڵێ، ئەم جۆره هەڕەشه كردنە له خەڵك بۆ ئەوەی دراویان لێ وەرگرن، لەگەڵ جارانی پێشوودا كه له رێگای ئینترنیتەوه دەكرا، جیاوازی هەیه. ئەو راپۆرتانەش كە دراون، زۆری بۆ دروستكەرانی دژەڤایروس هێناوه بۆ ئەوەێ هەرچی زووتر چارەسەرێك بۆ ئەم كێشەیه بدۆزنەوه.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ