Postbank.nl: زۆر لە بەکارهێنەرانی پۆست-بانکی هۆڵەندی تووشی ساختەکاری بوون. ئیمێلێک بە زمانی ئنگلیزی بۆ بەکارهێنەران هاتووە کە تیایدا لینکێکی چوونەژوورەوەی تێدایە.
لاپەڕەی کراوە، زۆر لە لاپەڕەی پۆست-بانک دەچێت. دوای بەکارهێنانی ناو و وشەی نهێنی هەموو زانیارییەکانت بۆ خاوەنی لاپەڕە فاڵسۆکە ئاشکرادەبن. ئەم کردارە کە phishing ی پێ دەگووترێت ڕۆژبەڕۆژ باوتر دەبێت و پێویستە ئاگاداری ئەو لینکانە بن کە بە ئیمێل بۆتان ڕەوانە دەکرێن.
بەپێی سەرچاوەیەکی هەواڵ مافیای ڕووسی لە پشت ئەم کارەیە.
سەرچاوه