دزینی نەرمەكاڵای هەڵسووڕێنەری ئینترنێت:  FBI له شوێن كوڕێكی شازدەساڵەی سویدی دەگەڕێ.
ئەو كوڕه لاوه سویدیە بەوه تاوانبار كراوه، ئەو نەرمەكاڵایەی دزیوه كه ئینترنێت هەڵدەسووڕێنێ.
هاوینی ساڵی پار كاتێك ئەو نەرمەكاڵایەی كه ئینترنێت هەڵدەسووڕێنێ له كومپانیای "Cisco" دزا، ئیتر لەو كاتەوه پۆلیسی ئامریكا بێ پسانەوه له شوێنه ئەو دزه دەگەڕێ، له كۆتاییدا شوێن هەڵكردنەكه سەری له كومپیۆتەرێكی زانكۆی "ئوپسالا"ی سویدەوه دەرهێنا كه له لایەن كوڕێكی 16 ساڵانەوه بەكار دێ. ئێستا لەوه دەچێ ئەم لاوه كەم تەمەنه بووبێته هۆ دزینی ئەو نەرمەكاڵایه.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لەم پێوەندییەدا نووسیبووی:" كومپانیای "Cisco"  بەم دزییەی زانیبوو، بەڵام هەتاكوو بەخۆیدا هاتەوە و ئەو كەلێن و قوژبنانەی گرت كه ئەم دزییەی لێوە كرا، نەرمەكاڵاكه دزرا و له سەر ماڵپەڕێكی رووسیش بڵاو كرایەوه."
هەروەها پۆلیسی FBI شكی دەچێ كه ئەو لاوه سویدیه چووبێته نێو كومپیۆتەری هێزی لەشكەری ئامریكاوه و سەیری زانیاری زۆر زۆر گرینگی كردبێ، لەوه دەچێ بە ئەوەندەشەوه نەوەستابێ و چووبێتیشه نێو كومپیۆتەری بەڕێوەبەرانی فەزایی ئامریكا "Nasa" وه.
كومپانیای ناوبراو دەڵێ زەرەر و زیانیان زۆر پێنەگەیشتووه، بەڵام زانایەكی ئاسایشی سوید بەناوی "Jonathan James" كه پێشتر لەم جۆرە كارانەدا یارمەتی FBI داوه، لەو باوەڕەدایه كه ئەو كومپانیایه زەرەر و زیانێكی زۆری پێگەیشتووه، بەڵام نایدركێنێ.
ئێستا كومپیۆتەر‌ی ئەم لاوه سویدیه له دەست پۆلیسەی سویددایە و پێدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بزانن چییان دەست دەكەوێ، هەروەها پۆلیسی شاری ئوپسالا، هیچ روونكردنەوەیەكی لەسەر لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو لاوه نەداوە به ڕاگەیەنەره گشتیەكان.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ