speegle: ماڵبەڕی"
speegle.com" له ماڵپەڕی"Google" دەچێ، بەڵام هیچ پێوەندیەكیشیان پێكەوه نییە، هەرچەنده وەك یەك شوێنی گەڕانن.
هەموو كەسێك دەتوانێ له ماڵپەڕی "سپیگڵ" دا داخوازە دۆزراوەكەی خۆی، لە جیگای نووسین به دەنگ ببیسێ. ئەوەیش نەك تەنیا به یەك جۆر، بەڵكوو به سێ ئالترناتیوی دەنگەوه.
پێكهێنەری ماڵپەڕی ناوبراو"Gordon Renton" له وتووێژێك لەگەڵ بیبیسیدا دەڵێ:" هەر چەنده دەنگەكان زیاتر له دەنگی رابات دەچن، بەڵام له داهاتووشدا ئەم دەگانه هەرگیز وەك دەنگی سروشتی مرۆڤ نابیسرێن.
ئەم جۆره سیستمە گەڕانه زۆرتر بۆ كەسانێك پێكهاتووه كه چاویان كزه، یان ئەوانەی كه هاوكات له شوێنێكی دیكه خەریكی گەڕان و كاری دیكەن و دەیانهەوێ گوێ له بەرهەمی گەڕانەكەیان بگرن.
ئەو جۆره تكنۆلۆژیایەش كه ئەم كاره مسۆگەر دەكا ناوی "Panavox" ه و كاتێك مرۆڤ له سەرهێڵدایە كار دەكا.
پێشكەوتنێك كه لەسەرەتای دامەزرانی ئەم ماڵپەڕەدا چاوەڕاون نەدەکرا ئەوەیه كه ئەم ماڵپەڕه له نێو دانیشتوانی ئاسیادا زۆر بەناوبانگه، بەتایبەتی ئەوانەی كه دەیانهەوێ زمانی ئینگلیزی فێر ببن. بەڵام "Gordon Renton" لەم پێوەندیەدا دەڵێ:" ئەو جۆرە كەسانە تەنیا گوێ له وشه ئینگلیزیەكان دەگرن و وەك راباتەكان دەیڵێنەوه، هەر بۆیه مەترسی ئەوه هەیه كه ئەو جۆره كەسانه كاتێكیش فێری زمانەكە دەبن، شیوەی ئاخافتنیانیان وەك رابات بچێ.
سەرچاوه