كردنەوەی بلاگ لە ئم ئس ئن دا: له بەشی ( MSN Spaces ) دا دەتوانی بلاگەێك بۆ خۆت ساز بكەی و له ڕێگای كومپیۆتەر و یان موبایلەكەتەوه بەڕێوەی بەری. چاكییەكی دیكەی ئەم بلاگانه ئەوەیه كه دەتوانی ببی به ئابوونەی ئەو زانیاریانەی كه له لایەن بلاگنووسەكانی دیكەوه له وێبدا بڵاو دەبنەوه، ئەم كارەش دەبێته هۆی ئەوەی كه نووسینەكانی تۆش هاوكات كه له بلاگەكەی خۆتدا بڵاو دەبنەوه، دەگەنه دەستی خاوەن بلاگەكانیتریش.
هەروەها لە ( MSN Spaces ) دا دەتوانی بلاگپۆست ساز بكەی بۆ ئەوەی له بیروڕای میوانانی بلاگەكەت ئاگادار بیتەوه. بەڵام له هەمووی باشتر ئەوەیه كه بەهۆی موبایلەكەتەوه دەتوانی بلاگەكەت بەڕێوەبەری.