وەشانی شەشی کورد ئای.تی. گرووپ: لەوانەیە یەکێک لە گەورەترین گۆڕانکارییەکانی وەشانی شەشی Kurditgroup.org بەشە لاتینییەکەی بێت.
لەو پرسیارانەی زۆرجار دووپات دەبنەوە دەربارەی بەکارهێنانی نووسینی لاتینی یان (کوردی عەربی) یە. بۆ بیرکردنەوە و قەراردان لەسەر ئەم کێشەیە، پێویستە، بەڕای من، گەلی کورد ماوەیەک لە ئارامی و ئازادی دا ژیا بێت، ئەگینا کەی کاتی ئەوەمان هەیە بڕیار لەسەر مەسەلەیەکی وا بدەین.
کە ناتوانین بڕیار بدەین دەبێت چارەیەکیش بدۆزینەوە بۆ ئەو کەلێنەی نێوان باکوور و بەشەکانی تر.
تا ڕۆژی بڕیاردان، سایتە کوردییەکان پێویستە بە هەردوو شێوە بنووسرێن.
بەڵام کە بابەتێک بە پیتی (کوردی عەرەبی) دەنووسرێت کێ تاقەتی هەیە هەر هەمان بابەت وەربگێڕتە سەر نووسینی لاتینی؟!
بۆیە کورد ئای تی گرووپ بە شێوازێکی تر ڕێڕەوێکی نوێ دەداتە ئنتەرنێتی کوردی.
بەشی هەواڵەکان ڕاستەوخۆ وەردەگێڕدرێنە لاتینی بێ ئەوەی بابەتەکان دووبارە بنووسرێنەوە. ئەم وەشانەی 0.1 هێشتا لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و دڵنیام لە داهاتوو زیاتر پەرەی پێ دەردێت.
زانياری زياتر