Peer to peer: لە ئامریکادا چەندین لایەن، لەوانە کوپانیاكانی فیلم تێدەکۆشن بۆ ئەوەی ئەو پرۆگرامانە بەربەست بەکەن کە فایل دابەش دەکەن، واتە ئەو پرۆگرامانەی کە بۆ ناردنە سەرەوەی Peer to peer بەکار دێن. بۆ وێنە DC++ و E-donkey. زۆر پرۆگامیش کە مافی بڵاو بوونەوەیان بۆ هەموو کەس نییە، بەم ڕێگایانەوە بڵاو دەبنەوە.
بەڵام پڕۆفسۆرێک بە ناوی Edward W. fetten لە زانکۆی Princetonuniversite پرۆگرامێکی فایل دابەش کردنی دروست کردووە کە تەنیا لە یازدە دێڕ کۆد پێک هاتووە. پڕۆفسۆری ناوبراو ئەم پرۆگرامەی خۆی ناو ناوەتە Tiny P2P و دەیهەوێ بەم شێوەیە بیسەلمێنێ کە بەربەست کردنی ئەم جۆرە پرۆگرامانە شتێکی بێ مانان. ئەم پرۆفسۆرە لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا نووسیویە:\\" دروست کردنی پرۆگرامی Peer to peer هێندە ساکار و سادەیە کە تەنانەت ئەو کەسانەی کە تۆزێک سەریان لە پرۆگرام کردن دەر دەچێ، دەتوانن سازی بکەن.”
Freedom to tinker
تۆش دەتوانی بڕۆی بۆ ماڵپەڕی ئەم پرۆفسۆرە
http://www.freedom-to-tinker.com/tinyp2p.html و ئەم پرۆگرامە (Tiny P2P) بە خۆڕایی دابەزێنی و بەکاری بێنی. دیارە پرۆگرامەکە وا چاک نەکراوە کە بتوانی P2P نێتڤەرکی زۆر گەورەی پێ ساز بکەی تاکو بتوانی فیلمی پێ دابەش بکەی.