سكایپ: سکایپ رەقیبی سەرەکی هێڵەکانی تەلەفوون.
ئەو داهێنانە سویدیەی کە ناوی "Skype" یە و بۆ تەلەفوون کردن لە ڕێگای کومپیۆتەرەوە بەکار دێ، ئێستا زیاتر لە سێزدە میلیۆن کەس بەکاری دێنن و بەکارهێنەرەکانیشی بەردەوام لە زیاد بوون دان، بە جۆرێک کە لە ڕۆژدا 80000 کەسیتری پێ زیاد دەبێ.
بە پێی ئەو لێکۆڵینەوەی کە لە لایەن بنکەی لێکۆڵینەوەی" Evalueserve"وە کراوە، وا چاوەڕوان دەکرێ تاکوو کۆتایی 2008 سکایپ لە 140 تا 245 میلیۆن بەکارهێنەری هەبێ. هەر بۆیە لە ئێستاوە بووەتە ڕەقیبێکی باش بۆ کۆمپانیای هێڵەکانی تەلەفوون.