پێنووسی دیجیتاڵ:  ناوی ئەو پێنووسە دیجیتاڵە کە ناوی" Fly" ە، دەتوانێ نووسراوە بخوێنێتەوە و ژمارەش بژمێرێ. ئەم پێنووسە لە لایەن کومپانیای Anotoی سویدییەوە سازی کراوە و فرۆشتوویەتی بە کومپانیایەکی گەورەی ئامریکایی بە ناوی Leapfrog. هەواڵی ڕاگەیاندن و بڵاو کردنەوەی ئەم پێنووسە لە ئامریکادا دەنگی دایەوە. چەند ساڵێکە کاروباری ئەم کۆمپانیایەکە بەو جۆرەی کە دەبێ ببێ، ناچێتە پێشەوە و لەو ماوەیەدا بەرەو لاوازی چووە، هەر بۆیە هیوای بەوەیە کە ئەم پێنووسە بتوانێ دیسان پەرە بە بازاڕەکەی بداتەوە. مەبەست لە داهێنانی ئەم پێنووسە ئەوەیە کە یارمەتی منداڵان بدات بۆ ئەوەی بخوێننەوە و بنووسن، بەتایبەتی ئەوەی کە پێنووسەکە دەتوانێ دەستوخەتی هەموو کەس بخوێنێتەوە.
ئەم پێنووسە زۆرتر بۆ منداڵانی 8 تاکو 13 ساڵان ساز کراوە، چونکە منداڵانی ئەم تەمەنەش لە بەرەوپێش چوونی تکنیکی ئەم پێنووسەدا بەشداریان کردووە.
هەرچەندە سوید داهێنەری ئەم پێنووسەیە، بەڵام هێشتا لەم وڵاتەدا بڵاو نەبووەتەوە، بەڕێوەبەری کومپانیای Anoto هیوادارە کە بۆ هاوین ئەم پێنووسە لێرەش بڵاو بێتەوە.
شایانی باسە کە نرخی ئەم پێنووسە لە ئامریکادا نزیک 100 دولار و نەرمەکاڵاکەشی لە 80 تاکوو 200 کرۆنی سویدی یە.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.