ئیمایلی مردووەکان:  کاتێک "Justin Ellsworth" لە شەڕێک لە ناوچەی ئەنباری عێراق دا گیانی لە دەست دا، باوکی"Johan" بڕیاری دا کتێبێک لە بیرەوەری و ئیمایلەکانی کوڕەکەی بنووسێ کە لە ماوەی سەربازیەکەی لە عێراقدا پێکەوە گۆڕیبوویانەوە. هەر بۆیە ویستی ئەو ئێمایلانە کۆ بکاتەوە کە لەو ماوەیەدا لە لایەن خەڵکەوە بۆ کوڕەکەی چووە و کوڕەکەشی بۆ خەڵکی ناردووە. لەبەر ئەوە یاسای "Yahoo" رێگە بە کەس نادا ئێمایلی کەسێکی دیکە بخوێنێتەوە، بێجگە لە خاوەنی ئیمایلەکە نەبێ، باوکی ئەم سەربازە ئامریکایەش بۆی نەبوو ئیمایلەکانی کوڕەکەی لە شیرکەتی یاهوو وەربگرێ، هەر بۆیە دوای هەراوهوریایەکی زۆر، هیچ ئاکامێکی وەرنەگرت.
"Justin" لە سەرەتای مانگی نوڤەمبەری ساڵی ڕابردوو، دوای کەمتر لە دوو مانگ خزمەتی سەربازی لە عێراقدا گیانی لە دەست دا، لەو کاتەشەوە باوکی لە کێشمەکێشی ئەوەدایە کە ئیمایلەکانی لە یاهوو وەربگرێ، بەڵام مەخابن وڵامی نادەنەوە.
باوکی ئەم سەربازە لە وتووێژێک لەگەڵ بی بی سی دا وتی :" کوڕەکەم رۆژژمێرێکی لە مایلەکەیدا هەبوو کە بەسەرهاتی رۆژانەی خۆی تێدا دەنووسیەوە و پێی خۆش بوو دوای خۆی کەس و کارەکەی بیخوێننەوە و بزانن لەو ماوەیەدا چی چێژتووە و چی بەسەر هاتووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش یاهوو ئامادە نییە ئیمایلەکانی کوڕەکەم پێ بدا، دیارە ئەگەر کەسیش تاکوو 90 ڕۆژان چاو لە ئیمایلەکان نەکا، ئەوا دەسڕێندرێنەوە. ئێمە تەنیا دەمانهەوێ بزانین کوڕەکەمان لە کۆتایی ژیانیدا چۆن ژیاوە و بیری لە چی کردووەتەوە و حاڵی چۆن بووە"
زۆر کەس لەم پێوەندیەدا خۆیان خەریک کردووە و زۆر کەسیش پێیان وایە کە نابێ بەشێوەیەکی ئوتوماتیک کەسێکی دیکە پاش مەرگی، دەست بە سەر ئیمایلەکانیدا بگرێ. کەسێک لەم پێوەندیەدا لە ماڵپەڕی ئەم بنەماڵەدا "http://www.tankmastergunner.com/index.html " نووسیویە:" چاو لە ئیمایلەکانی خۆتان بکەن و بیری لێ بکەنەوە، ئایا پێتان خۆشە کەسێکی دیکە بیانخوێنێتەوە؟ من لە دڵەوە بنەماڵەکەم خۆش دەوێ، بەڵام بۆیان نیە ئیمایلەکانی من بخوێننەوە."
بنکە خزمەتگوزاریەکانی دیکەی ئیمایل لەوانە " AOL و Hotmail" یاسا و ڕێسای تایبەت بە خۆیان هەیە کە مرۆڤ چۆن دوای مردنی کەسێک ئیمایلەکانی مردووەکە بگوازێتەوە بۆ نێو ئیمایلەکەی خۆی. لەوەش دەچێ ئەم یاسایانە لە ئوروپادا وەک ئامریکا قورس و قایم نەبن.
زانياری زياتر


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ