یاهووی كوڕی نونۆ: منداڵەکەیان ناو نایە Yahoo
ژن و مێردێکی خەڵکی رۆمانیا کە لە ڕێگای ئینترنیتەوە پێکەوە ئاشنا بوون، ناوی "یاهوو"یان لە منداڵەکەی خۆیان نا. ئەم ژن و مێردە کە ناویان Nonu و Cornelia Dragomanە و دانیشتووی شاری Mediasی ڕۆمانیان، دوای ئەوەی لە ڕێگای ئینترنیتەوە یەکتریان ناسی و بۆ ماوەی 3 مانگ لەو ڕێگایەوە پێکەوە پێوەندیان هەبوو، یەکتریان دیت و دواییش بەرهەمی ئەم دیدارە بوو بە کوڕێک کە ماوەیەکی کورت دوای جێژنی کریسمەسی 2004 لە دایک بوو و ناوی نرا یاهوو. Corneliaی دایکی یاهوو لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی Libertatea دا وتی:" ناوی کوڕەکەمان ناوەتە Lucian Yahoo پێشناوەکەی لە ناوی باوکمەوە و پاشناوەکەشی لە ناوی ماڵپەڕی Yahoo ەوە وەرگراوە."
ئەوە خۆشە کاتێک دایکیی یاهوو بانگ لە کوڕەکەی دەکا، دەزانن دەڵێ چی؟ :"ڕۆڵە یاهوو وەرەوە نانەکەت بخوە."